١٢ حوزەیران ٢٠٢١ - ١١:٠٦
چۆڵ کرانی ٣٨ گوند لە باکووری عێراق دوابەدوای شاڵاوەکانی تورکیا

کاربەدەستێکی پەرلەمانیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوابەدوای شاڵاوەکانی سوپای تورکیا، ٣٨ گوند لە باکووری عێراق چۆڵ کراون و رۆرێک لە مەزراکان سوتێندراون.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ڕێڤینگ ھەروری» سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ھەینی ڕایگەیاند: دانیشتووانی ناوچەکانی باکووری عێراق دوابەدوای شاڵاوەکانی زەوینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا لە ڕەوشتێکی نالەباردا بەسەر دەبەن و بەناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ دێڵن.

ئەم کاربەدەستەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، سوپای تورکیا لەم دواییەدا ھەشت بنکەی تازەی لە ھەرێمی کوردستاندا دامەزراندووە.

«ھەروری» وتیشی: ئەو گوندانەی وا لە ناوچە شەڕ تێکەوتووەکان ھەڵکەوتوون، لە ڕەوشتێکی خراپ دان، بە جۆرێک کە زۆرێک لە مەزراکان سووتێندراون و لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییە زۆرێک لە گوندەکان چۆڵ کراون و خەڵکەکەی داوای زیانبایی دەکەن.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو شاندێکی پەرلەمانیی ھاوبەش لە بەغداو ھەولێر سەردانی ئەو ناوچە سەرسنوورانەی پارێزگای «دھۆک»یان کرد کە ھێرشیان کراوەتە سەر و زیانەکانی شاڵاوەکانی تورکیایان ھەڵسەنگاند.

342/